گواستنەوەی فڕۆکەوانی تایبەت بە کارگۆ
بارکردنی ئاژەڵ بە فڕۆکەی بۆینگ 747 کارگۆ بە کەشوهەوای کۆنتڕۆڵکراو و هەواگۆڕکێی بەردەوام تا ئاژەڵ بە تەندروستی تەواو بگات.
کەرەنتینە و پشکنینی وردی ڤێتێرنەری
هەموو سەرە ئاژەڵێک پشکنینی خوێن، کوتانی پێویست و بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی پێدەدرێت بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ.
هەڵبژاردنی دەستی بۆ باشترین ڕەگەز
تیمە پسپۆڕەکانمان ڕاستەوخۆ لە کێڵگەکانی گورجستان، ئەرمینیا و هۆڵەندا ئامادە دەبن بۆ دەستنیشانکردنی ئاژەڵی چاک و بێ کەموکوڕی.
پرسیارە باوەکان
پرۆسەی هاوردەکردن چەند کاتژمێری پێدەچێت؟
بە بەکارهێنانی فڕۆکەی کارگۆ، کاتی گەشت لە گورجستان، ئەرمینیا، یان ئەوروپاوە تەنها ۲ بۆ ٥ کاتژمێری ئاسمانی دەخایەنێت و لە هەمان ڕۆژدا دوای ڕایی کردنی گومرگ و ڤێتێرنەری ئاژەڵەکان ڕادەستی کڕیار دەکرێن.
ئایا ئاژەڵەکان کەرەنتینە دەکرێن لە فڕۆکەخانە؟
بەڵێ، پزیشکانی ڤێتێرنەری فەرمی لە فڕۆکەخانە پشکنینی ڕاستەوخۆ دەکەن بۆ هەموو کانتێنەرەکان و بەڵگەنامە تەندروستییەکان، پاش دڵنیابوون لە تەندروستییان ڕێگەی دەرچوونیان پێدەدرێت.
چۆن دەتوانم داواکاری یان حجزکردن بکەم؟
دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆن یان واتسئەپمانەوە بکەیت، یان فۆڕمی داواکاری لە ماڵپەڕەکەمان پڕبکەیتەوە تا تیمەکانمان وردەکاری نرخ و وادەی گەشتەکانت پێ ڕابگەیەنن.